Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئیلهام ئه‌حمه‌د: بانگهێشتنامەمان پێنەگەیشتووە بۆ به‌شداریکردن لە سوتچی

2017-11-20 08:36:37



ڕۆژنیوز- شه‌ماڵ حه‌سه‌ن

 

هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده‌)، ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە تا ئیستا هیچ بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده‌)، نه‌هاتووه‌ بۆ به‌شداربوون له‌كۆنگره‌ی سوتشی، ده‌شڵێت :هه‌ربانگیشتنامه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی باكووری-سوریا-یه نه‌ته‌نیا بۆ پێكهاته‌یه‌ك.

 

ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده‌)، له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سوتچی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا و به‌شداری پێكهاته‌كانی باكووری سوریا له‌ كۆنگره‌كه‌دا، لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ ڕۆژنیوز-ی دا.

 

ئیلهام ئەحمەد له‌باره‌ی گرنگیی كۆنگره‌كه‌، وتی: گرنگیی كۆنگره‌كه‌ به‌گوێره‌ی جه‌وهه‌ر و به‌رنامه‌ی كۆنگره‌كه‌ ده‌كرێت ڕوون ببێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كانی كۆنگره‌كه‌ ئاشكرا بن و ڕێ و ڕێبازی چاره‌سه‌ریی هه‌بن، ئه‌وكات ئه‌و كۆنگره‌یه‌ش‌ گرنگییه‌كی خۆی ده‌بێت، بەڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ ئاشكرا نه‌بن، كۆنگره‌ ته‌نیا ده‌مێنێت وه‌ك ڕێبازێك بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی ڕژێمی سوریا.

 

ئیلهام ئه‌حمه‌د، زیاتر وتیشی: توركیا بەردەوام ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌شداربوونی هێزه‌ دیموكراتییه‌كه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی چاره‌سه‌ریی سوریا، ئه‌و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی هه‌ر له‌ژێرده‌ستی ئه‌و-دابێت ، بۆیه‌ له‌هه‌ر هه‌نگاوێك هێزی دیموكراتیك هه‌بن ئه‌و ده‌ترسێت ده‌سه‌ڵاتدارییەتییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بچێت، بۆیه‌ توركیا له‌گه‌ڵ ڕوسیا ده‌كه‌وێته‌ مه‌رج، مه‌رجی به‌شدارنه‌بوونی كوردان‌ له‌سوتچی.

 

ئیلهام ئه‌حمه‌د، ده‌شڵێت: تا ئیستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هیچ بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجوومه‌نی سوریای دیموكراتیك (مه‌سه‌ده‌)، نه‌هاتووه‌ بۆ به‌شداربوون له‌كۆنگره‌ی سوتشی.

 

ئیلهام ئه‌حمه‌د، ڕاشیگه‌یاند : ئه‌ستانه‌ وه‌ك دیارده‌بێت جڤاتێكه له‌نێوان ده‌وڵه‌تان دروست ده‌بێت، توركیا و ڕوسیا و ئێران، سێ ده‌وڵه‌تن تاڕاده‌یه‌ك ڕژێم-یش، سوتشی وه‌ك چه‌ترێكی سیاسی ده‌یانه‌وێت بنیادی بنێن، به‌ڵام هه‌تا ئیستا ئه‌و فه‌رمیه‌ته‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌، فه‌رمیه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ سوتشی ببێته‌ چه‌تر بۆ ئه‌ستانه‌، هەروەها كاتی ئه‌و جڤات ته‌واو ئاشكرا نه‌بووه،‌ هێشتا دیار نییە بەڕێوەدەچێت یان نا؟ چونكه‌ كاتی ئه‌نجامدانی زۆر گۆڕا.

 

ئیلهام ئه‌حمه‌د، له‌كۆتاییدا وتیشی: هه‌ربانگهێشتنامه‌یه‌ك بێت بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی باكووری-سوریایه‌، نه‌ته‌نیا بۆ پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن بانگهێشتنامه‌كه‌ بۆ ئیداره‌ی خۆسه‌ریی دیموكراتیكه‌.

 

کۆبوونەوەی سوتشی، کە بڕیارە لە ٢٢ی ئەم مانگە لە شاری سوتچی وڵاتی ڕوسیا، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوریا و هاوکارییەکانی بۆ ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin