Smiley face
Smiley face
Smiley face

سێ کتێبی کامەران مەنتک بڵاوکرانەوە

2017-11-20 09:26:01



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

سێ بەرھەمی چاپکراوی “د. کامەران مەنتک” نووسەر و ئەکادیمستی کورد بڵاوکرایەوە و ئێستا لە کتێبخانەکان ھەرێمی کوردستان دەستدەکەوێت.

 

لەم هەفتەیەدا، سێ بەرھەمی چاپکراوی “د. کامەران مەنتک” نووسەر و ئەکادیمستی کورد بەناونیشانەکانی (دیالیکتیکی زەمەنی مێژوویی و خوێندنەوەیەکی تر بۆ زانستی مێژوو)، (بازرگانی ڕەوشی نەوت و داڕشتنەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان) و (داڕمان و بەکۆتاهاتنی ئیمپراتۆریای ئەمریکی) بڵاوکرانەوە و لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستدەکەوێت.

 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کتێبی (دیالیکتیکی زەمەنی مێژوویی و خوێندنەوەیەکی تر بۆ زانستی مێژوو)، د.کامەران مەنتک، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: توێژینەوەیەکی ئەکادیمییە و ھەوڵدانێکە بۆ خوێندنەوەیەکی تر بۆ زانستی مێژوو لە ڕێگای یەکەکانی زەمەنەوە، زەمەن یەکێکە لەو ڕەگەزە گرنگانەی، کە کاریگەریی لەسەر دروستکردنی ڕووداوی مێژوویی ھەیەو بە بێ ئەو ڕەگەزە ناتوانین باس لەدروست بوونی ڕووداوێکی مێژوویی بکەین.

 

کامەران مەنتک

 

لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبی دووەمیشەوە، نووسەر، وتی: لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم، پیشەسازیی نەوت کاریگەریی لەسەر داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو، ڕەنگدانەوەیەکی نێگەتیڤانەشی لەسەر چارەنووسی هەرێمی کوردستان ھەبوو، چونکە لەکاتی ئێستادا سەرچاوەکانی وزە دۆخێکی تری وەرگرتووە، بە تایبەتی دوای سەرھەڵدانی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی زۆر ناوچەی نەوتیی گرنگ.

 

د.کامەران مەنتک، ئاماژەی بە ناوەڕۆکی بە کتێبی داڕمان و بە کۆتا ھاتنی ئیمپراتۆریای ئەمریکی-یش کرد و وتی: ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا سێ توێژینەوەی ئەکادیمییە، کە ھەموویان بابەتی تایبەتمەندن بە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان و ئەو گۆڕانکاریانەی، کە لەو پەیوەندیانە ڕوودەدات و روویانداوە، ئەوەی ئەم توێژینەوانە لە بابەتی ئاسایی پەیوەندیە نێوەوڵەتیەکان جیا دەکاتەوەیە، ئەوەیە کە  لە ژێر رۆشنایی فەلسەفەی شارستانیەتەکان، یاخود فەلسەفەی مێژوودا کاریان لەسەر کراوە.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin