Smiley face
Smiley face
Smiley face

خامنەیی لە کرماشانە

2017-11-20 10:21:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری حکومەتی ئێران گەیشتە پارێزگای کرماشان و سەردانی شوێنە زیان بەر کەوتووەکانی کرد.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ڕێبەری حکومەتی ئێران بە مەبەستی سەردانی شوێنە زیان بەر کەوتووەکانی بوومەلەرزە گەیشتە پارێزگای کرماشان و لە شارۆچکەی سەرپێڵ زەهاو لە ناو لێقەوماندا قسەیکرد.

 

خامنەیی وتی: من لە کاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقیشدا لە نێوان ئێوەدا بووم، لەو شەڕدا خۆڕاگری و مەردایەتیتان پیشان دا، ئەمڕۆش پێویستە پیشانی بدەن.

 

وتیشی: حەزم دەکرد لە کاتێکی باشتر دا بێمە کرماشان و لە نێوان ئێوەدا ئامادەبم.

 

زیادیشی کرد: مرۆڤە ئازا و پاڵەوانەکان لە بەرامبەر ڕووداوەکان دا دەوەستن و شکستیان پێ دەهێنن.

 

خامنەیی هیچ ئاماژەیەکی بەقەرەبووی هاوڵاتیان نەکرد، لە کاتێکدا هەزاران خانوو ڕووخاون و دەبێت سەرلەنوێ دروستبکرێتەوە.

 

جێگای باسە، هاوڵاتییەکی زۆرکەم ئامادەبوون و، هاوڵاتیان بەگشتی ئامادەنەبوون گوێ لەقسەکانی خامنەیی بگرن.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin