Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕ‌ژاک چالاکییەکانی ٢٥ی نۆڤەمبەری دەستپێکردووە

2017-11-20 10:37:18



ڕۆژنیوز- مارى به‌کر

 

ڕژاک، زنجیره‌یه‌ک چالاکى به‌بۆنه‌ى ٢٥ى نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌کانى باشورى کوردستان ده‌ستپێکردووه‌، که‌ بریتین له‌ سیمینارى تایبه‌ت به‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ له‌ خوێندنگا‌ و زانکۆکان و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژنان له‌ ناو کۆڵان و شوێنه‌ گشتییه‌کان  ئەنجامدانی ڕێپێوان.

 

به‌ دروشمى "توندوتیژیى له‌به‌رامبه‌ر ژنان، هه‌وێنى هه‌مووشه‌ڕه‌کانه‌"، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، له‌ ١٧ى ئەم مانگه‌وه‌ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان دەستی بە چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان (٢٥ی نۆڤەمبەر) کردووە و بڕیاره‌ تا کۆتایى مانگ به‌رده‌وام بێت.

 

لەبارەی جۆری چالاکییەکانەوە، شه‌هێن محه‌مه‌د، ئه‌ندامى دەستەی بەڕێوبەریی ڕژاک، بە ڕۆژنیوزی وت: چالاکییه‌کانمان خۆى له‌ به‌ستنى سمینارى تایبه‌ت به‌ هۆشیارکردنه‌وه‌ له‌ خوێندنگا‌ و زانکۆکان  به‌هاوکاریى ژنانى گه‌نج و کۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ژنان له‌ ناو کۆڵان و شوێنه‌ گشتییه‌کان و ڕێپێوانى گشتگیر له‌ ٢٥ى مانگ ده‌بینێته‌وه‌ و تا کۆتایى مانگ به‌رده‌وام ده‌بین.

 

شه‌هێن، وتیشى: چالاکییه‌کانمان هه‌موو شاره‌کانى باشوری کوردستان ده‌گرێته‌وه‌، یه‌که‌مین سیمینارمان له‌ کۆیه‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام به‌هۆى دۆخى سیاسى ئه‌مساڵ ناتوانین له‌ که‌رکوک چالاکیمان هه‌بێت، به‌ڵام  له‌ نێوکه‌مپه‌کاندا که‌ ئاواره‌ى ئه‌وناوچانه‌ن چالاکیمان ده‌بێت.

 

شه‌هێن، ئاماژه‌ى به‌ کارى هاوبه‌شى ڕێکخراوه‌کان کرد و وتى: ئێمه‌ پێشنیارى چالاکى هاوبه‌شمان کردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک نه‌دراوه‌ بۆ کارى هاوبه‌ش و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌هه‌یه‌ چالاکى گروپى ئاشتى هه‌بێت که‌ ئێمه‌ش به‌شدارین له‌و گروپه‌.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin