Smiley face
Smiley face
Smiley face

دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆمی دەرکرد

2017-11-20 10:50:33



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمی دەرکرد.

 

ئەیاس ساموک، وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق، لەبارەی ئەو بڕیارەی دادگاکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

لە بەشێکی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاری دا کە ئەو ڕیفراندۆمە کە لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان بەڕێوە چوو، نادەستوورییە".

 

ساموک وتوشیەتی:" ئەمەش بەو مانایە دێت کە هەڵوەشاندنەوەی هەموو دەرەنجام و شوێنەوارەکانی ئەو ڕیفراندۆمە لەخۆ دەگرێت".  

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin