Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کەنەدا مەراسیمێک بۆ پشتگیریی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بەڕێوەچوو

2017-11-20 11:21:13



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بۆ پشتگیریکردنی لێقەوماوانی بوومەلەرزەی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، لە شاری تۆرینتۆی کەنەدا مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

 

هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی تۆرینتۆی کەنەدا شەوی ڕابردوو بە ئەنجامدانی مەراسیمێک هاوکارییان بۆ لێقەواموانی بوومەلەرزەکە کۆکردەەوە.

 

مەراسیمەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتییەوە ڕێکخرا و، بە دروشمی "برینەکانمان بە پشتگیریی یەکتر ساڕێژ دەکەین"، بەڕێوەچوو.

 

لە مەراسیمەکەدا هونەرمەندان ئوموت زافەر و عەلی زەندی کارە هونەرییەکانیان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

 

هەروەها لە مەراسیمەکەدا هاوکاری بۆ زیان بەر کەوتووانی بوومەلەرزەکە کۆکرایەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin