Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێبوار تاڵەبانی: کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شەرعیەتی نییە

2017-11-21 15:58:20



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

 ڕێبوار تاڵەبانی، ڕایدەگەیەنێت:"کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شەرعیەتی نییە و ھەر بڕیارێکیش دەر بکەن بڕیارەکە لە ڕووی یاسا و دەستورەوە ھیچ بنەمایەکی نییە".

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کە لەپشکی یەکگرتووی ئیسلامییە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە شاری هەولێر بەست.

 

تاڵەبانی، لە کۆنگەرەکەدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شەرعیەتی نییە و ھەر بڕیارێکیش دەر بکەن بڕیارەکە لە ڕووی یاسا و دەستورەوە ھیچ بنەمایەکی نییە.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، وتیشی، کە داوای لە پێکھاتەی ئەنجومەنی پارێزگا کردووە جارێ کۆبوونەوە ئەنجام نەدرێت تاوەکو میکانزمێک دەدۆزنەوە و ڕێژەی یاسایی تەواو دەبێت، ئەوکاتە ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دیاریی دەکەن.

 

ناوبراو، ڕوونیشیکردەوە، کە ھۆکاری بەردەوامیی کێشەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ کەمتەرخەمی و ھەبوونی کێشە لەناو فراکسیۆنەکانی برایەتی و گردبوونەوەی کۆماری عەرەبی و لیستی بەرەی تورکمانی دەگەڕێتەوە، کە بە ئارەزوی خۆیان لێکدانەوە بۆ یاساو دەستووری عێراقی دەکەن.

 

رێبوار تاڵەبانی، وتیشی: لادانی نەجمەدین کەریم و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا تەنھا بەوە دەبێت کە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجام بدات و بە زۆرینەی دەنگ بڕیار بدات پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا لە کارەکانیان لابدرێن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستیپێکردووە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامیی هەیە.

 

بڕیاربوو کۆبوونەوەکەی ئەنجومەن، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی دەست پێبکات، بەڵام نیسابی یاسایی تەواو نەبوو، دواتر لە کاتژمێر ١:٣٠ خولەک دوای تەواوبوونی نیسابی یاسایی کۆبوونەوە دەستیپێکرد.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin