Smiley face
Smiley face
Smiley face

گفتوگۆ لەسەر کتێبی "ئەو ڕۆژانەی نیشتمان ھی ھەمووان بوو" کرا

2017-11-21 21:00:54



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

بە ئامادەبوونی چەندین ئەدیب، ڕووناکبیر، رۆژنامەنووس و نووسەر، گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی کتێبی "ئەو ڕۆژانەی نیشتمان ھی ھەمووان بوو" کرا، نووسەری کتێبەکەش دەڵێت:"پێویستە نەوەی نوێ، ڕاستی سەرچاوەی ڕووداوەکانی ئێستا بزانن".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ھۆتیڵ چوارچرا-ی شاری ھەولێر، گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی کتێبی "ئەو ڕۆژانەی نیشتمان ھی ھەمووان بوو" کرا.

 

 

ھەڤاڵ کوێستانی، نووسەری کتێبی "ئەو ڕۆژانەی نیشتمان ھی ھەمووان بوو"، بە ڕۆژنیوزی وت:"کتێبەکە باس لە ئەزموونی پێشمەرگایەتی خۆم دەکات، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٧٩ تاکو کۆتایی ١٩٨٥، تایبەتە بە ھەموو ڕووداوە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی، جوگرافی و مێژووییەکانی ئەو قۆناغەی کە من تیایدا پێشمەرگە بووم شاھیدبووم بەسەریانەوە، یان لە نزیکەوە ئاگادارم و دڵنیابوومە لە ڕاستی ڕووداوەکان".

 

 

وتیشی:"لەم کتێبە ھەوڵمداوە پەیامێک بە نەوەی نوێ بگەینم، کە ھەموو ئەو ڕووداوانەی لەم کاتەدا ڕوودەدەن، درێژبوونەوەی سەرجەم ئەو ڕووداوانانەن، کە لەسەردەمی شاخ دەستیان پێکردووە، لە کتێبەکەدا لەھەندێ شوێن بەشێوەی تەنز یان بەدیمەنی تراژیدی خستوومەتەڕوو".

 

هەڤاڵ کوێستانی، ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشێکی دیکەی کتێبەکەدا، ویستوومە ئەو پەیامە بگەیەنم، کە کوشتنی مرۆڤ بەدەستی مرۆڤ بەشێوەیەکی وا بخەمەڕوو، کە مرۆڤ رقی لێی ببێتەوە، بەتایبەت شەڕی ناوخۆ، کە لەنێوان ھێزە کوردییەکان ڕوویداوە، ناشرینتری بکەم".

 

ھەر لە درێژەی قسەکانیدا، نووسەری کتێبی "ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو"، دەشڵێت:"مەبەستم لەم کتێبە ئەوەیە، کە ئەم دنیا ناشرینەی ئێستا جوان بکەم، بەگشتی کتێبەکە کۆمەڵێک بەسەرھاتی کۆمەڵایەتی و پێشمەرگایەتی تێدایە، دیوە جوان و ناشرینەکانی شۆڕشم بەھاوسەنگی خستووەتەڕوو".

 

لە کۆڕەکەدا، وێڕای دەستخۆشی بۆ نووسەری کتێب لەلایەن ئامادەبووان، چەندین تێبینی و ڕاو سەرنج خرایە بەردەمی نووسەری کتێبەکەوە.

 

کتێبی "ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو، ئەمساڵ بە بەتیراژی سێ ھەزار دانە چاپکراوە، کتێبەکە ژمارەیەکی کەمی لە بازاڕدا ماوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرەو چاپی دووەم دەچێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin