Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنێکی دووگیان لەلایەن هاوسەرو باوکییەوە کوژرا

2017-11-22 10:24:29



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شارۆچکەی فەجری سەربە پاریزگای ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پیاوێک بە فیشەک ژنە دووگیانەکەی خۆی کوشت، کە باوکی ژنەکەش هاوکاری کردووە.

 

دووشەممەی ڕابردوو، لەشارۆچکەی فەجری-ی سەربە ورمێ، پیاوێک بە چوار فیشەک هاوسەرەکەی خۆی کوشت.

 

بەپێی زانیارییەکان، پیاوەکە ژنە ۳٤ ساڵانەکەی خۆی بە چوار فیشەک کوشتووە، لە کاتێکدا دووگیانیش بووە، وە پاش کوشتنەکەشی لەشوێنەکە دوور کەوتووەتەوە و هەڵهاتووە.

 

ئەم کوشتنە به هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بووەو بکوژەکەش تووشبووی ماددە هۆشبەرەکان بووە.

 

هەروەها زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان باس لەوەدەکەن، لەکاتی تاوانەکەدا کە بکوژەکە باوکی هاوسەرەکەی لەگەڵدا بووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin