Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەعد حەریری لە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی پاشگەزبووەوە

2017-11-22 13:01:34



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەعد حەریری، لە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی لە سەرۆک وەزیرانی لوبنان پاشگەز بووەوە.

 

دوای گەڕانەوەی بۆ لوبنان، ئەمڕۆ سەعد حەریری، لە کۆشکی کۆماریی ئەو وڵاتە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی دا.

 

لە لێدوانەکەیدا، حەریری، وتی: دوای دەست لەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش بە سەرۆکایەتی کۆمار کرد، سەرۆک کۆمار داوای کرد، کە پەلەنەکەم لە بڕیارەکەمدا، منیش وەڵامەکەیم بە ئەرێنی وەرگرت و قبوڵم کرد.

 

سەعد حەریری، وتیشی: هیوادارم لە زووترین کاتدا کێشەکان چارەسەر ببن.

 

ڕۆژی ٤/ئەم مانگە، سەعد حەریری، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی تەلەفزیۆنی لە ڕیازی پایتەختی سعودیەوە دەستی لە کار کێشایەوە.

شەوی ١٥ی مانگ-یش، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەعد حەریری و ئەندامانی خێزانەکەی بانگهێشت کرد بۆ پاریس و لە ڕۆژی ١٨ی مانگ حەریری و خێزانەکەی گەیشتنە فەرەنسا.

 

شەوی ڕابردووش، سەعد حەریری، گەڕایەوە بۆ وڵاتی لوبنان.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin