Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ لێقەوماوانی ڕۆژهەڵات و باشور دەگاتە سلێمانی

2017-11-22 13:21:33



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

مانگی سوری کود لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ڕایگەیاند، کە ئەو هاوکارییانەی بۆ قوربانییانی بومەلەرزەکەی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆیانکردووەتەوە، سبەینێ بەڕێیدەکەن بۆ شاری سلێمانی.

 

بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی ١٢ی ئەم مانگەی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان، لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، مانگی سوری کورد و چەندین ڕێکخراو کەمپەینی هاوکارییان ڕاگەیاند، بڕیارە سبەینێ کۆتایی بە کەمپەینی مانگی سور بهێندرێت.

 

دەربارەی کۆکردنەوەی هاوکارییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، خێر عومەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی مانگی سوری کورد، بە هاوار نیوزی ڕاگەیاند:"لە زۆرینەی لقەکانی مانگی سوری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، بەدرووشمی 'بۆ براکانمان لە ڕۆژهەلات و باشوری کوردستان هاوکاری بدەن'، هاوکاریمان کۆکردەوە".

 

 

وتیشی: کۆکردنەوەی هاوکارییەکانمان لە ١٥ی ئەم مانگەوە دەستپێکردووەو تا سبەینێ ٢٣ی مانگ بەردەوامی دەبێت، دواتر ئەو کۆمەکانەی کۆکراونەتەوە ڕەوانەی شاری سلێمانی دەکرێن و لەوێوە بەسەر زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکاندا دابەشدەکرێت.

 

جگە لە مانگی سوری کورد، چەندین ڕێکخراو لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ڕۆژهەلات و باشوری کوردستان.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin