Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێنج ساڵه‌ گه‌راجى نه‌فه‌راتى سیروان ته‌واو بووه‌ و بەچۆڵی ماوەتەوە

2017-11-22 13:33:21



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

بەهۆی کێشەیەکەوە، ماوه‌ى پێنج ساڵه‌ گه‌راجى نه‌فه‌راتى سیروان به‌چۆڵى ماوه‌ته‌وه و‌ شۆفێران سودى لێ نابینن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیروانیش ده‌ڵێت: کێشه‌کانیان تاکۆتایى ئه‌مساڵ چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین و گه‌راجه‌که‌ ڕاده‌ستى شۆفێرانى ده‌که‌ینه‌وه‌.

 

له‌ساڵى ٢٠١٢ گه‌راجى نه‌فه‌راتى سیروان بۆ شۆفێرانى هێڵى گواستنه‌وه‌ى سیروان- هه‌ڵه‌بجه‌ و سیروان- شارەزوور (هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌)، زه‌ڕایه‌ن دروستکراوه،‌ به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌و شۆفێرانه‌وه‌ سودى لێ وه‌رنه‌گیراوه‌ و به‌هۆی چۆڵ بوونیشى چه‌ندین که‌لوپه‌ل و شوێنى گه‌راجه‌که‌ش زیانى به‌رکه‌وتوه‌.

 

 

یه‌کێک له‌شۆفێره‌کانى هێڵى گواستنه‌وه‌ى سیروان-هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوى سه‌رخێڵ نامیق، به‌ ڕۆژنیوزى وت:"له‌پاش دروستکردنى گه‌راجەکە بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ ڕۆشتینه‌ ئه‌وێ، به‌ڵام به‌هۆى نه‌گونجاوى شوێنى گه‌راجه‌که‌ و لێنه‌پرسینه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ  ئیداره‌ى شارده‌ێى سیروان له‌و شۆفێرانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى گه‌راجه‌که‌ به‌نایاسایى کارده‌که‌ن، بڕیارماندا که‌ بێینه‌ ده‌ره‌وه‌ و گەراجەکەمان چۆڵکرد".

 

 

ئەو شۆفێرانە مەرجیان هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ گەراجەکە و چیتر لەسەر شەقام ئۆتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن، سەرخێڵ، ئاماژەی بەو مەرجە کرد و وتی: مەرجمان ئەوەیە، که‌ ئیداره‌ى شاره‌دێکه‌ له‌ڕێگه‌ى کارمه‌ندانى هاتووچۆ چاودێریى و لیپرسینەوە له‌گه‌ڵ هه‌ر شۆفێرێک بکەن، کە بیه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ى گه‌راجه‌که‌ به‌نایاسایى نه‌فه‌ر هه‌ڵگرێت و بێگوازێته‌وه‌ بۆ شوێنێکى تر.

 

سەبارەت بە کێشەی ئەو شۆفێرانە و هەوڵی چارەسەریی، هێمن حه‌مه‌حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى سیروان بە ڕۆژنیوزی وت: هەوڵ دەدەین له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌یه‌که‌وه‌ به‌هاوکاریى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و کارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆوى سیروان چاودێرى و ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێرانه‌ بکرێت، که‌ بیانه‌وێت به‌نایاسى نه‌فه‌ر بگوازنه‌وه‌ بۆ شوێنه‌کانى تر.

 

 

هێمن حەمە حسێن، وتیشی: له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج ساڵەدا‌ چه‌ند زه‌ره‌ر و زیانێک به‌ر که‌لوپه‌ل و شوێنێکى گه‌راجه‌که‌ که‌تووه‌ و له‌هه‌وڵى نۆژه‌ن کردنه‌وهیداین و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین سه‌رجه‌م کێشه‌کان تا کۆتایى ئه‌مساڵ ته‌واو بکرێن و گه‌راجه‌که‌ بدرێته‌وه‌ بۆ شۆفێرانى ئه‌و دوو هێڵه‌ و سودى لێ ببینن.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin