Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەرەڕای ڕێگرییەکان چالاکیی گەنجان بۆ ئازادیی ئۆجالان دەستیپێکرد

2017-11-23 14:29:40



ڕۆژنیوز – هاوکار مستەفا

 

سەرەڕای ڕێگرییەکانی ئاسایشی عەربەت، ژنانی گەنجی تێکۆشەر  وکۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان ڕێپێوانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان دەستپێکرد.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ، ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان لەنێوان شارەدێی عەربەت و شاری سلێمانییەوە ڕێپێوانیان بۆ ئازادیی ئۆجالان دەستپێکرد.

 

بڕیاربوو ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی و لەناو شارەدێی عەربەت-ەوە دەستپێبکات، بەڵام ئاسایسی عەربەت ڕێگریی لێکردن و نەیهیشت لەناو شارۆچکەکەوە دەستپێ بکەن.

 

چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی (سەرهەڵدە)دایە، کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە گەنجان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان پێکردووە.

 

ئەو چالاکییەی ئەمڕۆ لە دوو قۆڵەوە دەستیپێکردووە و قۆڵەکەی دیکەش لە شارەدێی بازیان-ی سەر بە ساری سلێمانییەوە دەستیپێکردووە و لە هەردوو قۆڵەکەکەوە گەنجان بەرەو شاری سلێمانی بەڕێکەوتوون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin