Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە بازگەی تاسڵوجە ڕێگا بە بەردەوامیی ڕێپێوانی ئازادیی ئۆجالان نادرێت

2017-11-23 15:37:56



ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف

 

سەرەڕای هەبوونی مۆڵەت، لە بازگەی تاسڵوجە ڕێگریی دەکرێت لە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کە بچنە ناو شاری سلێمانی و درێژە بە ڕێپێوانی ئازادیی ئۆجالان بدەن.

 

ئەمڕۆ لە کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێپێوانی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "سەرهەڵدە" ڕێکخراوە، لە شارۆچکەی بازیان-ی سەر بە شاری سلێمانییەوە، بەرەو شاری سلێمانی دەستیپێکرد، بەڵام کەمێک پێش ئێستا لە بازگەی تاسڵوجە لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگریان لێکرا کە بچنە ناو سلێمانییەوە.

 

ڕێگرییەکەی ئاسایش لەکاتێکدایە، کە چالاکوانان مۆڵەتیان لە ئاسایشی سلێمانی وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکەیان.

 

ئەو چالاکییەی ئەمڕۆ لە دوو قۆڵەوە دەستیپێکردووە و قۆڵەکەی دیکەش سەرەڕای رێگریی ئاسایش لە شارەدێی عەربەت-ی سەر بە شاری سلێمانییەوە دەستیپێکردووە و بەرەو سلێمانی بەڕێکەوتوون.

 

هەڵمەتی (سەرهەڵدە)، لەسەرەتای ئەم مانگەوە لەلایەن گەنجانەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان پێکردووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin