Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە کەرکوک بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەرەوە چالاکییەکی ژینگەیی بەڕێوەچوو

2017-12-01 14:19:40



ڕۆژنیوز – ڕێباز سه‌باح 


لە درێژەی کار و چالاکیەکان لە ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەی توندوتیژی دژی ژنان، کۆمه‌ڵه‌ى وشیار، چالاکییەکی ژینگەیی ئەنجامدا.


پێش نیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵه‌ى وشیار لە شاری کەرکوک هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانى چالاکییه‌کى ژینگه‌یى بۆ پشتگیرى له‌ مافه‌کانى ژنان، چالاکییه‌که‌ بریتی بوو له‌ گەڕان به‌ پاسکیل بۆ پاراستنى ژینگه‌ و پاککردنه‌وه‌ى باخچه‌ى ئیسکان لە شارەکەدا.


زینه‌ سالم، ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى وشیار بۆ ڕۆژنیوز وتى:" ێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ى وشیار کاره‌کانمان له‌ چوارچێوه‌ى کتێب و خوێندنه‌وه‌یه‌، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى کۆمه‌ڵه‌که‌ هه‌ستاین به‌ پاککردنه‌وه‌ى چه‌ند شه‌قامێکى شارى که‌رکوک و باخچه‌ى ئیسکان بۆ جوانترکردنى شاره‌که ‌و بوونى ژینگه‌یه‌کى پاک. 

 


زینه‌ وتیشى: به‌ بۆنه‌ى ٢٥ى نۆڤه‌مبه‌ره‌وه‌ ئه‌م چالاکییه‌مان ئه‌نجام داوه‌، وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ى وشیاریش پشتگیرى له‌ مافه‌کانى ژنان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێمه‌ى ژن خۆمان هه‌وڵ بده‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌کانمان، گرنگه‌ ژن بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌شداربێت له‌ چالاکییه‌کاندا و بوونى له‌ کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت، هه‌روه‌ها رێگرى نه‌که‌ن له‌ ژن که‌ شانبه‌شانى پیاو کاره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رێت و خۆیان بسه‌لمێنن. 


هەروەها ئوسامه‌ سالم، که‌ خوێندکارى دواناوه‌ندییه‌ و له‌ هه‌مانکاتدا ئه‌ندامى کۆمه‌ڵه‌ى وشیاره‌ بۆ ڕۆژنیوز وتى: چالاکیه‌کانمان بریتی ده‌بێت له‌ پاککردنه‌وه‌ى شار و پاش پاککردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ گفتوگۆ‌کردنى کتێبێک و هاندانى خه‌ڵکى بۆ پاراستنى ژینگه‌ و خوێندنه‌وه‌ى کتێب.

 


له‌ کۆتایى قسه‌کانیدا ئوسامه‌ وتى:" ئێمه‌ داواکارین کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ره‌و پێش بچێت جیاوازى ره‌گه‌زی نه‌مێنێت له‌ نێوانماندا، ئێمه‌ پشتگیرى له‌ مافه‌کانى ژنان ده‌که‌ین هیچ کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌ بێ بوونى ژن ناڕوات به‌ڕێوه‌، لێره‌شه‌وه‌ ئیدانه‌ى به‌ شودانى کچان ده‌که‌ین به‌ منداڵى و ده‌ڵێین به‌ شویان مه‌ده‌ن با منداڵیى خۆیان بژین په‌ره‌ به‌ ژیانى خۆیان بده‌ن".


کۆمەڵەی وشیار کۆمەڵەیەکی ڕۆشنبیرییە و ماوەی حەوت مانگە دامەزراوە، کاری کۆمەڵەکە بریتییە لە هاندانی خەڵک بۆ خوێندنەوە و پاراستنی ژینگە.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin