Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەسێک برایەکی خۆی کوشت

2017-12-02 20:41:47



رۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لە ڕووداوێکدا، بەهۆی کێشەیەکی کۆن، کەسێک برایەکی خۆی دەکوژێت و خۆشی ڕادەستی پۆلیس دەکات.

 

کاتژمێر ٠٦:٠٠ ئەم ئێوارەیە، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کوران-ی شاری هەولێر.

 

رائید عبدالقهار عمر بندیان، ئەفسەری ئێشکگر لە بنکەی پۆلیسی ئازادی، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەم ئێوارەیە، ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کوران، لە نزیک شەقامی ئەلبان.

 

وتیشی: دوایی گەیشتنمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە، بۆمان دەرکەوت کە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان، دوو برا بوەتە دەمەقاڵیان، دواتر تەشەنەی سەندووە، برایەکیان بەناوی (ش.ع.ع) براکەی دیکەی کوشتووە بەناوی (محەمەد)، دوای ڕووداوەکەش تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە، دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێریش دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردوەتەوە.

 

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin