Smiley face
Smiley face
Smiley face

پایزى شارباژێڕ- به‌وێنه‌

2017-12-04 11:35:05



ڕۆژنیوز-  دانا عومه‌ر

 

شارباژێر ناوچه‌یه‌کى جوان و دڵڕفێنى شارى سلێمانی-یه‌، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزه‌کانى تری ساڵدا سه‌رنجى گه‌شتیاران ڕاده‌کێشێت به‌هه‌مان شێوه‌ پایزێکى دڵگیری هه‌یه‌ و گه‌شتیاران ڕووى تێده‌که‌ن.

 

سنورى ناوچه‌ى شارباژێر له‌ باکورى شارى سلێمانى، به‌ چیاى ئه‌زمه‌ڕ ده‌ست پێده‌کات تاوه‌کو سنورى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان درێژ ده‌بێته‌وه‌.

 

ناوچه‌ى شارباژێر چه‌ندین گوند له‌ خۆ ده‌گرێت، که‌ دانیشتوانى گونده‌کان به‌ باخداریى و مه‌ڕداریى و هه‌نگ به‌ خێوکردنه‌وه‌ سه‌رقاڵن.

 

ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ به‌رهه‌مى هه‌نگوین و به‌هه‌مى هه‌نجیر و هه‌نار به‌ ناوبانگه‌، هه‌وه‌ها خاوه‌نى چه‌ندین سه‌یرانگایه‌ که‌ ساڵانه‌ گه‌شتیارێکى زۆر ڕووى تێده‌که‌ن.

 

گەشتیاران جگە لە وەرزی بەهار، لە وەرزی پایزیشدا بۆ ڕوانین لە سروشتە جوانەکەی و کڕینی بەرهەمی خۆماڵیی ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin