Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ڵمه‌تێکى گه‌وره‌ى هۆشیاریى ژینگه‌یى به‌ڕێوه‌دەچێت

2017-12-04 14:52:00



ڕۆژنیوز - هاوکار مسته‌فا

 

به‌مه‌به‌ستى پێدانى ڕێنمایى ژینگه‌یى به‌ هاوڵاتیان و خوێندکاران و فه‌رمانبه‌رانى یه‌که‌ ئیدارییه‌کانى سنورى شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق، هه‌ڵمه‌تێکى دابه‌شکردنى دوو هه‌زار ڕێنمایی ژینگه‌یی ده‌ستیپێکرد و ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێک به‌ردوامیى ده‌بێت.

 

ئه‌مڕۆ ڕێکخراوى ماڵى خه‌ونه‌کان و کۆمپانیاى گارێکس(تایبەتە بە خاوێنکردنەوە)، هه‌ڵمه‌تێکى دابه‌شکردنى دوو هه‌زار پرۆشه‌ر-ى تایبه‌ت بە ڕێنمایى ژینگه‌ییان به‌سه‌ر ناوه‌نده‌کانى خوێندن و فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حکومییه‌کانى سنووره‌که‌ ده‌ستپێکرد و ڕۆژانى داهاتووش به‌رده‌وامیی ده‌بێت.

 

عومه‌ر شاورى، سه‌رپه‌رشتیارى کۆمپانیاى گارێکس دەستپێکردنی هەڵمەتەکەی وەک ئەرکێکی نیشتیمانیی ناوبرد و بۆ ڕۆژنیوز وتیشی: زۆر گرنگه‌ ‌ ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن بایه‌خى ته‌واو به‌ ژینگه‌ بده‌ن و هاوڵاتیان هۆشیار بکه‌نه‌وه‌، چونکه‌ هۆشیارکردنەوە و پاکڕاگرتنى ژینگه‌ ته‌نها ئه‌رکى ئێمه‌ و چه‌ند ڕێکخراوێک نییه‌، به‌ڵکو ئەرکی ئەوانیشە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin