Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ زانیارى بڵاوکرده‌وه‌

2017-12-07 00:36:47



ڕۆژنیوز ـ مه‌خمور


ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور ده‌ستنیشانى کرد له‌ هێرشه‌که‌ى سه‌ر کامپى مه‌خمور حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردێنن به‌رپرسیارن.


که‌مێک پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور لێدوانێکى له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ى ئه‌مشه‌وى کامپى مه‌خمور بڵاوکرده‌وه‌.


له‌ لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌: ڕۆژى 6ى کانونى دووه‌م کاتژمێر ٦:٤٥ى ئێواره‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌کانى پاراستنى جه‌وهه‌ریى مه‌خمور، ئه‌وانه‌ى که‌ له‌ کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودى که‌ له‌ژێر کۆنترۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندایه‌، هێرشێکى هه‌وایى ئه‌نجام دراوه‌، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و هێرشه‌دا، له‌ هێزه‌کانى پاراستنى جه‌وهه‌رى مه‌خمور شه‌هید و بریندار هه‌ن.


ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هێزه‌کانى پاراستنى جه‌وهه‌ریى مه‌خمورى له‌ مانگى ئابى ساڵى ٢٠١٤دا به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى کامپه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر هێرشى چه‌ته‌کانى داعش بپارێزن، دامه‌زراوه‌.


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌و یه‌کینانه‌ى له‌ لایه‌ن گه‌لى کامپه‌که‌وه‌ دروست کراون له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى داعش، هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى به‌ شێوه‌یه‌کى چالاک پاراستووه‌.


ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور ڕاشیگه‌یاند: له‌و ئه‌و هێرشه‌دا که‌ نازانرێت له‌لایه‌ن کێوه‌ ئه‌نجام دراوه‌، حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق و ئه‌و هێزانه‌ى ئاسمانى عێراق به‌کاردێنن، به‌رپرسیان، ئاسمانى ئه‌م شوێنه‌ى که‌ هێرشه‌که‌ى لێ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه‌وه‌ ده‌پارێزرێت، هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕێین حکومه‌تى عێراق لێدوانێکى به‌ په‌له‌ بدات.


باسى له‌وه‌ش کردوه‌، ده‌رباره‌ى زانیارى ورد له‌سه‌ر هێرش دژى کامپه‌که‌ که‌ هاوڵاتى مه‌ده‌نى لێ ده‌ژین، له‌ چه‌ند کاتژمێرى داهاتوودا زانیارى فراوان بڵاوده‌کرێته‌وه‌.


ک.ک 
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin