Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئێستای مەخمور لە وێنەدا

2017-12-07 09:37:11



ڕۆژنیوز - مەخمور

 

لابردنی ڕووخاوەکانی کامپی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور بەردەوامە، مەترسییەکانی سەر ژیانی سێ برینداری هێرشەکە هێشتا تێپەڕنەبووەو هاوڵاتیانی کامپەکەش چاوەڕێی ڕاگەیەندراو و هەڵوێستی حکومەتی عێراقن.

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٦:٤٥ خولەک هێرشێکی موشەکی کرایە سەر شوێنی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لە مەخمور، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ناوەندی پاراستنی مەخمور بە تەواوی ڕووخا.


 

گەڕان بە ناو ڕووخاوەکاندا بۆ هەڵدانەوەیان بەردەوامە، بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک لە ژێر ڕووخاوەکاندا مابێتەوە و ڕزگار بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە چارەسەری پزیشکی بریندارەکانی ئەو هێرشە بەردەوامە، سێ برینداری سەرەتایی هێرشەکە برانە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێرو لەوێشەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پار کران.

 

لە بارەی هێرشەکەوە، شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی گەلی مەخمور ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، کە هێرشێکی ئاسمانی دژی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری مەخمور ڕوویداوە، حکومەتی عێراق و ئەو هێزانەی کە دەرفەتی هێرشی ئاسمانیان هەیە لە ئاستی ئەو هێرشەدا بەرپرسیارن، پێویستە حکومەتی عێراق لەم بارەیەوە ڕاگەیەندراو بڵاوبکاتەوە.

 

هاوڵاتیانی مەخمور لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا ناڕەزایی توندیان پیشانداوە و چاوەڕێن حکومەتی عێراق لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوە بڵاوبکاتەوە و هەڵوێست بگرێت.

 

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin