Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانتارێک: ئەرکی عێراق و هەرێمە ئاسایشی کامپی مەخمور بپارێزن

2017-12-07 12:10:38



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حکومەتی عێراقی بە بەپرسیاری یەکەم دەزانێت لە دەستەبەرکردنی ئارامیی و ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی کامپی مەخمور و دەشڵێت: ئەوە ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە.

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٦:٤٥ خولەک هێرشێکی موشەکی کرایە سەر شوێنی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لە کامپەی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودیی لە شارۆچکەی مەخمور، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ناوەندی پاراستنی مەخمور بە تەواوی ڕووخا و چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.

 

لەوبارەیەوە، فەرهاد قادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیان نابێت بکرێنە ئامانج بەتایبەتی کە لە دۆخی ئاوارەییدان، ئەوی ڕوویدا پێچەوانەی یاساکانی مافی مرۆڤە.

 

 

فەرهاد قادر، وتیشی:"ئەرکی حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستانە ئارامیی و ئاسایش بۆ ئاوارەکانی مەخمور و ئاوارەی هەر شوێنێکی دیکە دەستبەر بکەن و بەرپرسیاری یەکەمیش حکومەتی عێراقییە".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاشیگەیاند:"هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر بۆ ئەوەی ئەم کارە دووبارە نەبێتەوە

 

له‌ کامپى په‌نابه‌رانى شەهید ڕۆستەم جودیی لە مه‌خمور ١٥ هه‌زار که‌س ده‌ژین، که‌ به‌هۆى زه‌خت و فشارى تورکیاوه‌ باکوری کوردستانیان بەجێهێشتووە  و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin