Smiley face
Smiley face
Smiley face

سەبارەت بە هێرشەکەی سەر مەخمور داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی عێراق دەکرێت

2017-12-07 14:16:16



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەکەن و نووسەرێک-یش دەڵێت: دەبێت حکومەتی عێراقی ڕوونکردنەوە بدات، چونکە ئاسمانەکەی بۆ هێرش بەکاردەهێندرێت.

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٦:٤٥ خولەک هێرشێکی موشەکیی کرایە سەر شوێنی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودیی لە شارۆچکەی مەخمور، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ناوەندی پاراستنی مەخمور بە تەواوی ڕووخا و چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.


 
ڤاریا حیسامەدین، هاوڵاتییەکی شاری سلێمانییە و ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد و بە ڕۆژنیوزی وت:"حکومەتی عێراقی ونەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرپرسیار دەبینم لە پاراستنی گیانی ئەو هاوڵاتیانە، هیوادارین دووبارە نەبێتەوە".

 


هاوڵاتییەکی تریش بە ناوی لانە هۆزان، بە هەمان شێوە حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرپرسیار بینی لە بەرابەر ئەو هێرشەدا، بەوپێیەی کامپەکە لەژێر چاودێریی ئەو دوولایەنەدایە و هەر هێرشێک بۆسەر کامپەکە بەواتای هێرشکردن بۆسەر ئەوان دێت.

 

 

ڕێکەوت ئیسماعیل، نووسەر و هاوڵاتییەکی تری شاری سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت:"ئەو هێرشەی سەرکامپی مەخمور و هێرشەکانی سەر چیایی ئاسۆس، بەرەوپێشچوونێکی مەترسیدارە بۆسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەتایبەتی هێرشی سەر کامپی مەخمور کە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە".

 

 

ڕێکەوت، وتیشی:"ئێمە وەک هاوڵاتیانی باشوری کوردستان مافی خۆمانە، کە داوای ڕوونکردنەوە لە حکومەتی عێراقی بکەین، چونکە ئاسمانی عێراق بە شێوەیەکی گوماناویی کراوەتەوە بۆ ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک بۆسەر خەڵکی مەدەنی".

 

 

ش.ف


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin