Smiley face
Smiley face
Smiley face

٣٥ چەتە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کوژران و گوندی سوەدا-ش ڕزگارکرا

2017-12-07 14:12:45



ڕۆژنیوز - دێرەزۆر

 

لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی گوندی سوەدا لە ڕۆژهەڵاتی دێڕەزۆر، ٣٥ چەتەی داعش کوژران.

 

ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکانی دەوروبەری دێرزۆر لە چنگی چەتەکانی داعش بەردەوامە، لە گوندی سوەدا کە کەوتووەتە دووریی ٢٥ کیلۆمەتریی باکوری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرەوە، ٣٥ چەتەی داعش کوژران و گوندەکە بە تەواوەتی پاک کرایەوە لە چەتەکان.

 

ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە ئەمڕۆ پێی نایە ٨٩ ڕۆژییەوەو لە ئەنجامی شەڕێکی قورسدا لە نێوان شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش گوندی سوەدا لە چنگی چەتەکان ڕزگارکرا.

 

لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا جگە لە کوژرانی ٣٥ چەتەی داعش، ژمارەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنییەکانی چەتەکانیش کەوتە دەستی شەڕڤانانەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin