Smiley face
Smiley face
Smiley face

ھەولێر، یەکەمین کۆڕبەندی کۆمەڵایەتیی بەڕێوەدەچێت

2017-12-09 14:01:23



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لە شاری هەولێر یەکەمین کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا کار لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین، ڕەوشی سەندیکاکانی کرێکاران و ژنان و پێکھاتەکان دەکەن.

 

ئەمڕۆ، بەبەشداریی زیاتر لە ٤٥٠ کەس لە بەرپرسانی حکومیی و یاساناس و ڕۆژنامەنووس و چالاکانی مەدەنی و کە سایەتیە جۆراوجۆرەکان لە ھۆڵی کتێبخانەی زەیتونە لە شاری ھەولێر یەکەمین کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

 

پێشکەوت ئەدھەم، ڕێکخەری کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی  سەبارەت بە کارەکانی کۆڕبەندەکە، بە ڕۆژنامەنووسانی وت: بەشداربووانی کۆڕبەندەکە دەبنە چوار گروپ، کە کار لەسەر ئازادیی ڕادەربڕین و ڕەوشی سەندیکاکانی کرێکاران و ژنان و پێکھاتەکان دەکەن، بەتایبەت ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەریان دەکرێت.

 

 

پێشکەوت، وتیشی: لە دوایین ڕۆژدا راپۆرتی سەرجەم گروپەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و بەوردیی پێشێلکارییەکان و ڕەوشی ئازادیی ڕادەربڕین و پێکھاتەکان و کرێکاران و ژنان دەکرێتە ڕاسپاردە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin