Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق و ئێران لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک ڕێککەوتن

2017-12-09 18:59:38



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق و ئێران ڕێککەوتننامەی هەناردەکردنی نەوتیان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە بۆ ئێران واژۆکردووە، ئەوەشی خستووەتەڕوو:"بەپێی ڕێککەوتنەکە، ڕۆژانە بڕی ٣٠ بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکوک-ەوە هەناردەی ئێران دەکرێت".

 

ئەمڕۆ شەممە، جەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا، واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی لەنێوان عێراق و ئێران، بۆ هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بۆ ئێران ڕاگەیاند.

 

جەبار لعێبی، ڕایگەیاند: عێراق و ئێران رێککەوتننامەی هەناردەکردنی نەوتیان لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بۆ ئێران واژۆکردووە.

 

لعێبی، ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەپێی ڕێککەوتننامەکە، ڕۆژانە بڕی ٣٠ بۆ ٦٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئێران دەکرێت، ئەم بڕەش قابیلی زیادکردنە.

 

وەزیری نەوتی عێراق، ڕوونیشیکردووەتەوە: نەوتەکە لە ڕێگەی تانکەر بۆ پارێزگای کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەناردە دەکرێت، تاوەکو ئەوکاتەی هێڵی بۆری ڕادەکێشرێت، لەبەرامبەردا ئێرانیش هەمان بڕە نەوت لە بەندەرەکانی باشوری عێراق بە عێراق دەداتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin