Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمەرگەیەک خۆی خنکاند

2017-12-10 11:54:05



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

لە سلێمانی، پێشمەرگەیەک بە پشتێن خۆی خنکاند و پۆلیس-یش دەڵێت: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

ئەمڕۆ، له گوندی داره تووی حارس لە کۆمەڵگەی تاسڵوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، هاوڵاتییەک، لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خنکا.

 

ئیقبال محەمەد، بەرپرسی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"ئەو پێشمەرگەیە ناوی (ع أ س)ە و تەمەنی ٣٥ ساڵە و خێزاندارە، بە پشتێن خۆی خنکاندووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

 

ئیقبال، ڕاشیگەیاند:"تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی کراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە، لە بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin