Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی هەرێم پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

2017-12-11 08:50:47



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تیایدا پرسی مووچە تاوتوێ دەکرێت.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٩:٣٠ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە بیانی ئەنجومەن لە شاری هەولێر کۆدەبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی ھاوبەشی وەزارەتەکانی سامانە سروشتییەکان و دارایی و ئابووریی سەبارەت بە داھات و خەرجییەکانی خەمڵێندراو بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی  ٢٠١٨ دەخوێندرێتەوە و پرسی مووچەی مۆچەخۆران تاوتوێ دەکرێت.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی تایبەت بە پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی بۆ قۆناغی ئێستای ھەرێمی کوردستان دەخوێندرێتەوە.

 

جێگای ئاماژەیە لە دوای هێرشەکانی عێراق بۆسر ناوچە دابریندراوەکان لە ١٦ی ئۆکتۆبەر، بەشێکی زۆری بیرە نەوتەکان کەوتنە ژێر دەستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ڕۆژانە تەنیا ٢٨٠ بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، ئەمە جگە لە نەمانی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بەهۆی داخستنیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

 

هەرچەندە چەندین جار عەبادی بەڵێنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دا بەو مەرجەی، کە ناوی ڕاستەقینەوەی فەرمانبەران بنێردرێت بۆ عێراق و ڕایگەیاند، کە ئەو ئامادە نییە مووچی بن دیاورەکان بدات، بەڵام هەتا ئێستا هەرێم و عێراق لەسەر ئەو بابەتە نەگەشتووەنەتە رێککەوتن، ئەمەش ترسی لای مووچەخۆران دروستکردووە، لەوەی کە ئیتر حکومەتی هەرێم نەتوانێت مووچە دابەش بکات.

 

 

ش.،ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin