Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە هەولێر گەنجێک خۆی کوشت

2017-12-11 14:59:54



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە شاری هەولێر گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنداروێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، کە ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١ پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە گەڕەکی هاوکاریی شاری هەولێر.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوتووە، کەوا گەنجێک بەناوی محەمەد خدر بەکر، تەمەن ٢١ ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیان بە گوللـەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

 

هەروەها، ئاماژە بەوە کراوە، کە پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوە کردووەتەوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin