Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوپای پاسداران هاتە ناو شارۆچکەی قەڵادزێ

2017-12-11 15:38:59



ڕۆژنیوز - قەڵادزێ

 

ژمارەیەک سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران هاتنە ناو شارۆچکەی قەڵادزێ و بەناو بازاڕی شارۆچکەکەدا گەڕان.

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای پاسداران هاتنە ناو شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەربازەکان بەناو بازاڕدا گەڕان، ئەمەش بووبە جێگای سەرنجی هاوڵاتیان.

 

هەرکەسێک بە ئاشکرا وێنەی ئەو هێزەی گرتبێت یان ڤیدۆی تۆمارکرابێت لەلایەن پاسەوانی سنوور-ی عێراقەوە، کە لەگەڵ سوپای پاسداران-دا بوون، مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوە و وێنە و ڤیدۆکانیان سڕیوەتەوە.

 

ڕۆژنیوز پەیوەندی بەلایەنە ئەمنیەکانی شارۆچکەکەکرد، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە بدەن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin