Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەست بە سەر ٣٩ بیری ژەهراویدا دەگیرێت

2017-12-12 10:57:29



ڕۆژنیوز – ڕۆزە محەمەد

 

لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ٣٩ بیر و شەمعەی ئاوی رێپێنەدروا داخران، کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی هاوڵاتیان و ژەهراوی بوونیان.

 

ئەمڕۆ، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ٣٩ بیر و شەمعەی ئاوی رێپێنەدروا لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا داخران.

 

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت: بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان، لەلایەن لیژنەی شەمعەکانی سەربە لیژنە هاوبەشەکانەوە ٣٩ بیر و شەمعەی نایاسایی داخران کە پێشتر چەندجارێک ئاگادارکراونەتەوە لە نەفرۆشتنی ئەو ئاوە کە بە ئاوی خواردنەوە فرۆشراوە.

 

 

گۆران، وتیشی: تەواوی ئەو بیرە نایاساییانە داخراوە کە ئاوەکەیان کوالێتی نیە و بۆ خواردنەوە ناشێت، بەشێک لەو شەمعانەی بەنایاسایی دروستکراون و سەرچاوەی ئاوەکەیان ئاوەڕۆی تانجەرۆیە، لەچەند شوێنێک تانکەرەکانیان ئاویان بۆ خواردنەوە بە هاوڵاتیانیان فرۆشتووە، سەرجەمیان تێکدراوون و بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە بە دووبارە نەکردنەوەی ئەوکارە.

 

 

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕاشیگەیاند: ئاوەرۆی تانجەرۆ، لە تێکەڵبوونی ئاوەرۆی ناوچەکانی دانیشتوان و کارگەکان پێک هاتووە، و بە ئاوەڕۆی قورس ناودەبرێت، لەبەر تێکەڵبوونی ماددە کیماییەکان بە هیچ شێوەیەک بۆ بەکارهێنان گونجاو نیە و مەترسی زۆر لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات.  

 

 

ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin