Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ڵمه‌تێکى خۆبه‌خشانه‌ بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێده‌کات

2017-12-12 12:05:40



ڕۆژنیوز – ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

کۆمپانیایەکی خاوێنکردنەوە، هه‌ڵمه‌تێکى خۆبه‌خشانه‌ى خاوێنکردنەوەی سنوورى شارۆچکه‌ی چەمچەماڵ له‌خۆڵ و خاشاک ده‌ستپێده‌کات.

 

ئه‌مڕۆ کاتژمێر ١٠ له بیانی ‌قائیمقامیه‌تى شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسیدا، کۆمپانیاى گارێکس هه‌ڵمه‌تێکى خاوێنکردنەوەی شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌دێکانى شۆڕش و ته‌کیه‌ى کاکه‌مه‌ند ڕاگه‌یاند.

 

ڕه‌مک ڕه‌مه‌زان قائیمقامى چه‌مچه‌ماڵ له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا وتى:"به‌ڕێوه‌به‌رى کۆمپانیاکه‌ بڕیاریاریداوه‌ به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێک و له‌خۆبوردوانه‌ هه‌ڵمه‌ته‌که‌ ده‌ستپێبکه‌ن، ته‌نها ده‌ستکه‌وتى مه‌عنه‌ویان ده‌بێت".

 

هەروەها، دیارى بابه‌کر، به‌ڕێوه‌به‌رى کۆپانیاى گارێکیس له‌کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نوسییه‌که‌دا وتی: ئه‌مڕۆ به‌ ٥٠ ئامێرى خاوێنکردنەوە و ١٨٠ کرێکار و کارمه‌ند و شۆفێر هه‌ڵمه‌تەکە له‌ سنوورى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێده‌که‌ین.

 

 

سه‌باره‌ت بە خاوێنکردنەوەی سنوورەکە لەلایەن کۆمپانیای شکارەوە، سه‌لام بیلال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌کان لە کۆنگرەکەدا وتی:"به‌هۆى ئه‌وه‌ى کۆمپانیاى شکار ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆى دیارى کراوه‌ نه‌یتوانیوه‌ ده‌ستبه‌کاره‌کانى بکات، ده‌توانرا له‌٣٠ى ئه‌یلولى ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌که‌ى هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌، به‌ڵام ئێمە دەرگامان بەبه‌ڕووى کۆمپانیاکه‌دا دانه‌خستووه‌، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ى مه‌رجه‌کانى گرێبه‌سته‌که‌ ده‌ست به‌کاره‌کانى بکات ئه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ماهه‌نگ و هاوکارى ده‌بین".

 

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin