Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ھەولێر گفتوگۆ لەسەر دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەکرێت

2017-12-12 13:11:47



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

لە شاری هەولێر گفتوگۆیەکی تایبەت لەبارەی بە یاسا و سیاسەت و پەیڕەوەکانی پەیوەست بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت و ڕاسپاردەکانیش ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن.

 

بە بەشداریی چەندین ڕاوێژکاری یاسایی و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و توێژەرانی کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی ھۆتێل ڤان رۆیاڵ، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ھەرێمی کوردستان بەھاوکاریی ھەریەکە لە  ئاژانسەکانی (UNFPA) و (UNDP) و (UN WOMEN) سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆیەکی تایبەت بە یاسا و سیاسەت و پەیڕەوەکانی پەیوەست بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەنجامدا.

 

ئەمەل جەلال، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لەھەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئامانجمانە لەم گفتوگۆیەدا شیکردنەوە بۆ ئەو  یاسا عیراقیانەی بکەین، کە لە ھەرێمی کوردستان ھەموارکراونەتەوە یاخود جێبەجێ نەکراون، بۆ نمونە یاسای قەدەغەکردنی بازرگانییکردن بەمرۆڤ.

 

 

ئەمەل، وتیشی: تەوەرێکی دیکە گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو ئاستەنگانەیەکە دێنەبەردەم جێبەجێکردنی یاساکان لەگەڵ ھەڵسەنگاندن بۆ ستراتیژییە نیشتمانییەکان.

 

ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لەھەرێمی کوردستان، وتیشی: لە کۆیاییدا راسپاردەکان لە رەشنوێکدا پێشکەش بەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، بەتایبەت ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی دادوەریی.

 

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin