Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو بنکەی سەربازی ڕوسیا لە سوریا دەمێنێتەوە

2017-12-13 09:53:55



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، ڕوسیا دوو بنکەی سەربازی لە ڕوسیا دەهێڵێتەوە کە یەکێکیان دەریاییە و ئەوی دیکەیان ئاسمانییە.

 

دووشەممەی ڕابردوو، ڤلادمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، فەرمانی بە کشانەوەی بەشێکی گەورەی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا کرد، بەڵام وتەبێژی کریملن بە ڕۆیتەرزی ڕایدەگەیاندووە،  کە دوو بنکەی سەربازی لە سوریا دەمێنێتەوە.

 

دیمتری بێسکۆڤ وتەبێژی کریملن، ڕایگەیاند: بەهۆی تەواوبوونی ئەرکی ڕزگارکردنی سوریا و ئازاکردنی خاکی سوریا لە ژێر دەستی تیرۆریستاندا، چیتر پێویست ناکات هێزێکی زۆری ڕوسیا بەشێوەیەکی بەرفراون لە سوریادا بمێننەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد:"ڕوسیا بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە پارێزگای لازقیە و بنکەی سەربازیی دەریایی لە بەندەری تەڕتوس دەهێڵێتەوە".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin