Smiley face
Smiley face
Smiley face

چاوش ئۆغڵۆ هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

2017-12-13 11:09:14



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا چەندین دەستەواژەی هەڕەشە ئامێزی ڕووبەڕووی ئەمریکا کردەوەو وتی، نابێت موسڵمانان بەرامبەر ئەمریکا بێدەنگبن و، وتیشی ئەم کۆبوونەوەیە سوربوونی ئوممەتی ئیسلامە لەسەر خەبات و بڕیاری ئەمریکا لەسەر قودس وەک نەبوو دەزانین.

 

ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌ شاری ئەستەنبولی تورکیا، بە قسەکانی مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستیپێکرد.

 

چاوش ئۆغڵو، لەسەرەتای کۆنگرەکەدا رایگەیاند، کە بۆ ئه‌وه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌، تا به‌ سته‌مه‌كان بڵێن بوه‌سته و، وتیشی: ئێمە قودس پایتەختی فەڵەستین دەناسین، پێویستە هانی وڵاتانیش دیکە بدەین بۆ ئەو مەبەستە.

 

قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە، کە هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند.

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دژی بڕیارەکەی ترامپ زیاتر قسەیکردو، وتی: نابێت موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ر ئەمریکادا بێده‌نگبن و، وتیشی:"ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا به‌ لای ئێمه‌وه‌ وه‌ك نه‌بوو وایه".

 

چاوش ئۆڵو باسی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی کردو، وتی: هەرگیز رێگە نادەین دەست بۆ پیرۆزیی و پێگەی مێژوویی قودس ببرێت، ئەوەی ئەمڕۆ لەم کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت، نیشانەی سووربوونی ئیسلامە لەسەر خەبات.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin