Smiley face
Smiley face
Smiley face

نەبوونی کارەبا و ئاو هاوڵاتیانی شارەدێی ته‌کیه‌ی هێنایە سەر شەقام

2017-12-13 12:07:09



رۆژنیوز – ئاشتی ئه‌حمه‌د

 

به‌هۆی نه‌بوونی ئاو و کارەبا و چەند خزمەتگوزارییەکیترەوە، ژماره‌یه‌کی له‌ هاوڵاتیانی شاره‌دێی ته‌کیه‌ی کاکه‌مه‌ند له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌دێیه‌که‌ خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا.

 

ئه‌مڕۆ به‌شێک له‌دانیشتوانی شاره‌دێی ته‌کیه‌ی کاکه‌مه‌ندی سه‌ر به‌شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانەوە خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامدا.

 

ئه‌حمه‌د حه‌مید وه‌کو خۆپیشانده‌رێک بە ڕۆژنیوزی وت: خۆپیشاندانه‌که‌مان له‌به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئاو و کاره‌با و چیمه‌ن نه‌کردنی یاریگاکه‌مان ئه‌نجامداوه‌.

 

وتیشی: له‌گه‌ڵ سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیه‌که‌ کۆبووینه‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی کاره‌باکه‌، ئەویش پێی وتین له‌ده‌سه‌ڵاتی من و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش نییه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌دانانی جۆزه‌ی ٢٠ ئه‌مپێری کاره‌با له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری کاره‌بای سلێمانی قسه‌مانکردووه‌ و له‌ماوه‌ی 20 رۆژی داهاتوودا ده‌که‌وێته‌ بواری جێبەجێکردنەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin