Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەکگرتوو: پرۆژەکەمان لە شەش مانگدا کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکات

2017-12-13 12:15:14



ڕۆژنیوز- قەرەچوغ ئەنوەر

 

 فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی بۆ چاکسازیی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی هەرێم ڕاگەیاند و وەک خۆیان باسی دەکەن، بە جێبەجێکردنی لە ماوەی شەش مانگدا کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەبێت.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەھزاد دەروێش سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ناوەڕۆکی پرۆژەیەکی فراکسیۆنەکەیانی بۆ چاکسازیی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان خوێندەوە.

 

بەهزاد دەروێش، لە کۆنگرەکەدا وتی: ئێمە پرۆژەمان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی، ھەروەھا چارەسەرکردنی کێشەکانی دارایی و دابەشکردنی مووچە.

 

بەهزاد، وتیشی: ئەگەر پرۆژەکەمان پاڵپشیی بکرێت ئەوا لە ماوەی شەش مانگدا کێشەکانی ھەرێم زۆربەیان لە ڕووی ئابوورییەوە چارەسەر دەبێت و د مانگانە ٦٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە.

 

ناوبراو، وتیشی: ئێمە دەمانەوێت ئەو پارەیەی کە دێتە خەزێنەی حکومەت بە شێوەیەکی زانستیی خەرج بکرێت.

 

ڕاشیگەیاند: پێویستە حکومەت پاکسازیی لە لیستی مووچەخۆراندا بکات و مووچەخۆرە راستەقینەکان نەبنە قوربانیی مووچەخۆتی ناڕاستەقینە، کە بارگرانییان لەسەر حکومەت دروستکردووە و بووەت کۆسپ-یش لەبەردەم دانووستانی نێوان هەرێم و بەغدا.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، ئاماژەی بە خاڵێکی دیکەی ناو پرۆژەکەیان کرد، کە ئەنجامدانی هەڵبژرادنێکی پاک و بێگەردە و پاکسازیی لە لیستی دەنگدەراندایە.

 

لەبارەی ھێزەکانی پێشمەرگەشەوە لە پرۆژەکەوی یەکگرتوودا ھاتووە، کە دەبێت چاکسازییەکی بنەڕەتی لە ھێزەکانی پێشمەرگەدا بکرێت و لیستەکانی وەزارەت پاک بکرێتەوە لە ناوی وەھمی و لاوەکی و هێزەکان یەک بخرێت.

 

ھەر بەگوێرەی قسەکانی بەهزاد دەروێش، لە پرۆژەکەی یەکگرتووی ئیسلامی-دا ھاتووە: دەبێت بابەتی ھەناردەی سوتەمەنی و داھات و فرۆش و خەرجییەکانی بەتەواو شەفاف و ئاشکرابن و ھیچ بەشێکی لێ ون نەبێت.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin