Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەولێر، سبەینێ هەدەپە گردبوونەوەیەک بۆ دۆخی ئۆجالان ڕێکدەخات

2017-12-14 14:01:21



ڕۆژنیوز – هەولێر

 

هەدەپە، ڕایگەیاند: سبەینێ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، گردبوونەوەیەک بۆ دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بەڕێوەدەبەن و داوای لابردنی گۆشەگیرییەکانی سەری دەکەن.

 

ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنیوز نێردراوە، نوێنەرایەتی باشوری کوردستانی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، ڕایگەیاند، کە سبەینێ گردبوونەوەیەک ڕێکدەخەن.

 

هەدەپە ڕاگەیاند: بۆ زانینی دۆخی تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی گۆشەگیرییەکانی سەری، سبەینێ هەینی کاتژمێر ٠١:٣٠ پاش نیوەڕۆ، لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەدەبەن.

 

هەدەپە داوای بەشداری لە هەموو چالاکوانان و هاوڵاتیانی هەولێر کردووە، کە "بەشداری گربوونەوەکە بکەن و تێیدا داوای هەڵگرتنی گۆشەگیرییەکانی سەر ئۆجالان بکەن".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin