Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژمارەیەک زیندانیی سیاسی داوا لە ڕامین حسێن پەناهی دەکەن کۆتایی بە مانگرتن بێنێت

2017-12-14 15:00:17



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داویان لە ڕامین حسێن پەناهی کرد، کە کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی بێنێت.

 

چەند زیندانییەکی سیاسی ئەمڕۆ لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی ڕامین حسێن پەناهی لە زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنەدا، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی کراوە داوایان لە ناوبراو کرد، کە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بێنێت.

 

لە نامەکەدا هاتووە: ماوەی نۆ ڕۆژە کە ڕامین حسێن پەناهی لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنەدا مانی لە خواردن گرتووەو بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەستمان گەیشتووە لە دۆخێکی ناجێگیری تەندروستیدایە.

 

لە بەردەوامیدا ڕاگەیەندراوە: ئێمە وەک ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندی سنە، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ڕامین حسێن پەناهی، جەخت دەکەینەوە سەر ڕێگای دیکە بۆ بەدواداچوون و دەستەبەرکردنی داواکارییە ڕەواکانی و داوای لێدەکەین کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی بێنێت.

 

لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە: داوادەکەین، کە ناوەندە مافە مرۆییەکان و کۆمەڵگای جیهانی هەنگاو بنێن بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو زیندانییە سیاسییە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە رۆژی ٢٣ی حوزرەیرانی ئەمساڵ، دەستەیەکی چوار کەسی پێشمەرگەکان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان-ئێران، لەناو شاری سنە کەوتنە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهیدبوون و پێشمەرگەیەکیش بەناوی ڕامین حسێن پەناهی بە برینداری کەوتە دەست هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin