Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕەزا شەهابی لە زینداندا جەڵدە لێیداوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە

2017-12-14 16:17:48



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕەزا شەهابی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی سەندیکای شۆفیری پاسەکان لە تاران، لە زینداندا جەڵدە لێیداوە، بەڵام بەرپرسانی زیندانەکە نەیانناردووە بۆ نەخۆشخانە.

 

بەگوێرەی هەواڵێک کە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی سەندیکانی شۆفیری پاسەکانی تارانەوە بڵاوکراوەتەوە، خانەوادەی ڕەزا شەهابی دوێنێ سەردانیان کردووە لە زیندانی ڕەجایی-شاری شاری کەرەج و بۆیان دەرکەوتووە کە بەشی چەپی دەموچاوی لە کار کەوتووە و جەڵدە لێیداوە.

 

ڕەزا شەهابی خۆی بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە، کە پزیشکەکانی ناوەندی تەندروستی زیندانەکە پێیان وتووە جەڵدە لێیداوە، بەڵام بەوەشەوە نەیانناردووە بۆ نەخۆشخانە.

 

سەندیکای شۆفیری پاسەکانی تاران ڕایگەیاندووە: فشاری خوێنی ڕەزا شەهابی بەرز بووە و لە زیندانیشدا تووشی خوێن بەربوونی لووت بووە.

 

پێشتریش پزیشکانی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی تاران لە بارەی دۆخی تەندروستی شەهابییەوە ڕایانگەیاندووە، کە ناوبراو ناتوانێت بەم دۆخیەوە زیندان بەرگە بگرێت، بەڵام بەرپرسانی زینداکە پشتگوێیان خستووە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ڕەزا شەهابی لە مانگی ئاب-ی ئەمساڵدا بۆ چەندەمین جار دەستگیر و ڕەوانەی زیندانی ڕەجایی-شاری شاری کەرەج کرا و لەو کاتەشەوە لە زیندان ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە مانگەکانی هەشت و نۆ دا زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin