ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
شەش سەربازی سوپای تورک کە هەوڵیاندا لە لای شەمزینانی سەربە جولەمێرگی باکوری کوردستانەوە سنوورەکانی باشوری کوردستان تێپەڕ بکەن کوژران.
سوپای تورک شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستیکرد بە جموجووڵە بۆ بەزاندنی سنوورەکانی باشوری کوردستان لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگی باکوری کوردستانەوە.
سوپای تورک بە مەبەستی داگیرکاریی خاکی باشوری کوردستان سەربازەکانی لە ناوچەکانی حاجی بەگ، دۆڵی ڕەش، چیای سرۆ و گوندی بەرمیزە جێگرکردووە.
گەریلاکانی هەپەگە، لە گردی خوەدێی سەربە ناوچەی عادلبەگ چالاکییەکیان دژی هێزەکانی سوپای تورک ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا تا ئەو شوێنەی ڕوون کراوەتەوە، شەش سەربازی تورک کوژران.
ک.ک