Smiley face
Smiley face
Smiley face

سبەینێ دۆخی سەرۆکی پەرلەمان یەكلایی دەكرێتەوە

2017-12-15 11:30:53



ڕۆژنیوز - قەرەچوغ ئەنوەر

 

ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کرد کە، دۆخی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەی سبەینێی و جڤاتی نیشتیمانی یەكلایی دەكرێتەوە.

 

کاروان هاشم، لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوز کە سبەینێ بڵاو دەبێتەوە، ئەوەی ئاشکرا کردوە کە سبەینێ لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، پرسی نەگەڕانەوەی دكتۆر یوسف محەمەد یەكلایی دەكرێتەوە.

 

 

کاروان هاشم وتویەتی: نەگەڕانەوەی دكتۆر یوسف پەیوەندی بە بڕیاری سیاسی بزووتنەوەكەوە هەیە، بۆیە ڕۆژی شەممە ئەمە یەكلایی دەكرێتەوە.

 

لە12ی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٥، هێزەكانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگرییان لە د.یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد کە بچێتە ناو هەولێر، هەتا ئێستاش نەگەڕاوەتەوە سەر پۆستەکەی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin