Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا و چین و میسر گەورەترین زیندانن بۆ ڕۆژنامەنووسان

2017-12-15 11:43:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەوالەکان


کۆمیتەی پشتگیریکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ڕایگەیاند، کە تورکیا، چین و میسر گەورەترین زیندانەنەکانی جیهانن بۆ ڕۆژنامەنووسان.


کۆمیتەی پشتگیریکردنی ڕۆژنامەنووسان هەموو ساڵێک ڕاپۆرتێک لە بارەی دۆخی ڕۆژنامەنووسان بڵاودەکاتەوە، لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٧یدا ڕایگەیاند، کە لە سەرتاسەری جیهاندا ٢٤٦ ڕۆژنامەنووس زیندانین، کە زیاتر لە نیوەیان لە سێ وڵاتی تورکیا، چین و میسردا زیندانین.


ڕاپۆرتەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا چین و  تورکیا و ئێران زۆرترین ڕۆژنامەنووسی زیندانیان تێدابووە.


لە ڕاپۆرتەکەدا تورکیا بۆ دووەمین ساڵ وەک گەورەترین زیندانی ڕۆژنامەنووسانی جیهان زانرا و ئاشکراکرا، کە لە ئێستادا ٧٣ ڕۆژنامەنووس لە تورکیادا لە زیندانن، ساڵی پار ئەو ئامارە ٨١ کەس بوو.


لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە، کە قسەکانی دۆناڵد ترامپ دژی ڕۆژنامە و دەزگا ڕاگەیاندنەکان زیانی گەیاندووە بە ئازادی ڕاگەیاندن لە جیهاندا و هەلی ڕەخساندووە بۆ سەرکوتکردنی رۆژنامەنووسان.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin