Smiley face
Smiley face
Smiley face

بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا بەردەوامن

2017-12-15 11:50:10



ڕۆژنیوز - بادینان


سوپای تورکیا کە شەوی ڕابردوو سنووری باشوری کوردستانی بەزاند، بە فڕۆکەی جەنگی ناوچەکە بۆردومان دەکات، هاوکات فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.


سوپای تورک شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٠:٠٠ لە شەمزینانی سەربە جولەمێرگی باکوری کرودستانەوە سنوورەکانی باشوری کوردستانی بەزاند، سەرچاوە خۆجێییەکان لە دۆڵی ڕەش، چیای سرۆ و ئاوی حاجی بەگەوە بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاند، کە سوپای تورک بەردەوامە لە بۆردومانەکانی بۆ سەر ئەو ناوچانە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەستی ڕۆژنیوز گەیشتوون، سوپای تورک لە بارەگای سەربازیی گوندی ماڤانەوە بەرەو باشوری کوردستان تێپەڕبووە بە مەبەستی داگیرکردنی ناوچەی عادلبەگ.


سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر سەربازەکانی لە کانی ڕەش، چیای سرۆ و گوندی بەرمیزەی سەربە شارۆچکەی سۆران داناوە.


هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک چیای ئاڤدڵ کۆفی، چیای سرۆ و دۆڵی ڕەشی سەربە خواکورک بۆردوومان دەکەن و هەلیکۆپتەرە کوبراکانیش دەشتی حەیات بۆردومان دەکەن.


ڕاشگەیەندراوە، کە فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin