Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی میتی تورک لە سەر ڕێگای کانیماسی تێکشکێندرا

2017-12-15 12:05:51



ڕۆژنیوز - کانیماسی

 

لە گوندی ئەلکیش-ی سەر ڕێگای کانیماسی، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازانی تورکدا دەقیەوە و تێکشکا.

 

کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی میتی تورکدا تەقیەوە، لە نزیک گوندی ئەلکیش-ی سەر ڕێگای کانیماسی سەربە پارێزگای دهۆک.

 

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان لە کانی ماسی بە ڕۆژنیوزیان ڕاگەیاندووە، تا ئێستا دیار نییە کێ ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازیەی سوپای تورکیای تەقاندوەتەوە.

 

ڕاشگەیەندراوە، کە لە ئەنجامی تێکشکانی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە، کوژراو و بریندار هەیە، بەڵام نەزانراوە کە ژمارەیان چەند بووە.

 

هەروەها ئاشکراکراوە، کە ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییەی تێکشکێندراوە تایبەت بووە بە دەزگای هەواڵگریی میتی تورک.

 

 سەرچاوەکان دەڵێن، کە هێزەکانی پارتی ڕێگاکانی بەرەو ناوچەکەیان گرتووە و ڕێگانادەنە کەس نزیک ببنەوە.

د.خ

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin