Smiley face
Smiley face
Smiley face

گه‌نجانى باشورى کوردستان باسى به‌شداریى بۆ ناو ڕیزه‌کانى گه‌ریلا ده‌که‌ن

2017-12-15 13:39:56



ڕۆژنیوز ـ قه‌ندیل


به‌شێک له‌ گه‌نجانى باشورى کوردستان ڕوویان له‌ چیاکانى کوردستان کردوه‌ و بوونه‌ته‌ گه‌ریلا، ئه‌وان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌رگرى له‌ خاکى کوردستان بکه‌ن.


گروپێک له‌و گه‌نجانه‌ى باشورى کوردستان که‌ ڕوویان له‌ قه‌ندیل کردوه‌ و بوون به‌ گه‌ریلا، قسه‌یان بۆ ڕۆژنیوز کرد و باسیان له‌وه‌ کرد، ئامانجیان "ئازادکردنى ئۆجالان و پاراستنى کوردستانه‌".


ئه‌و گه‌نجانه‌ سه‌ره‌تا له‌ لێدوانێکى هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ کرد "وڵاتى کوردستان ڕووبه‌ڕووى داگیرکاریى بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و هێرش و داگیرکارییه‌ش ڕۆژبه‌ڕۆژ فراوانتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بارودۆخه‌ى ئێستا باشورى کوردستان پێیدا ده‌ڕوات زۆر جیاوازتره‌ له‌ ڕابردوو، دوژمن ده‌یه‌وێت کورد و خاکه‌که‌ى له‌ناو تێکۆشانى سه‌دان ساڵه‌ى مێژوودا بسڕێته‌وه‌".

 


باسیان له‌وه‌ش کرد "سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى جیهانى ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ى ده‌وڵه‌تانى داگیرکه‌رى کوردستان، به‌ تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا و ئێران، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ى میلیگه‌راى سه‌ره‌تایى کوردى که‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌کى بۆ گه‌له‌که‌ى پێ نییه‌ و هه‌میشه‌ له‌ کاتى ته‌نگانه‌دا به‌جێى ده‌هێڵێت، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ى ده‌زگاى شه‌ڕى تایبه‌ت و ئیستیخبارات ده‌یه‌وێت گه‌لى کورد ڕاستینه‌ى خۆى ون بکات".


ئه‌وه‌ش هاتوه‌ "هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ى میلیگه‌راى سه‌ره‌تایى، گه‌لى کورد بکه‌ن به‌ گه‌لێکى نه‌ته‌وه‌په‌رست و دژى گه‌لانى ناوچه‌که‌ به‌کارى بهێنن، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ى شه‌ڕى تایبه‌ته‌وه‌ گه‌نجان فێرى ماده‌ى هۆشبه‌ر بکه‌ن، یان به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێیان بکه‌ن و وه‌ک زیندویه‌کى مردوو بیانهێڵنه‌وه‌، هه‌ست به‌ زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌ نه‌کات و ئه‌گه‌ر هه‌ستیش بکه‌ن بێ چاره‌ بمێننه‌وه‌".


ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "هه‌روه‌ها به‌ ڕێکه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى خاکه‌که‌مان داگیر بکه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسى ئێمه‌ بده‌ن، هه‌روه‌ک چۆن که‌رکوک و گه‌رمیان داگیرکرا، ئێستاش پیلانى داگیرکردنى عه‌فرین دانراوه‌، ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابى کوردستان هیلالى شیعى دروست بکات، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ریش ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابى کوردستان ئیمپراتۆری عوسمانى زیندو بکاته‌وه‌".


له‌ لێدوانه‌ هاوبه‌شه‌که‌دا ئه‌و گه‌نجانه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن: "ئێمه‌ وه‌ک گه‌نجانى باشورى کوردستان دواى بانگه‌وازى "سه‌رهه‌ڵده‌" بڕیارماندا چیتر ته‌ماشاکه‌ر نه‌بین و خۆمان بکه‌ینه‌ هێز و ڕێکخستن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چیاکانى کوردستانمان هه‌ڵبژارد و به‌شدارى ڕیزه‌کانى په‌که‌که‌ بووین، بانگه‌وازمان بۆ هه‌موو گه‌نجێکى باشورى کوردستان هه‌یه‌ به‌ کچ و کوڕه‌وه‌، وه‌رن ئێوه‌ش به‌شدارى هه‌ڵمه‌تى "سه‌رهه‌ڵده‌" ببن و با به‌یه‌که‌وه‌ خۆمان و خاکمان و مرۆڤبوونمان بپارێزین".


له‌ کۆتایدا ده‌ڵێین: "بۆ ئازادى ڕێبه‌ر ئاپۆ سه‌رهه‌ڵده‌، دژى ده‌وڵه‌تى تورکى داگیرکه‌ر و فاشیست سه‌رهه‌ڵده‌، دژى میلیگه‌راى سه‌ره‌تایى سه‌رهه‌ڵده‌، بۆ پاراستنى باشورى کوردستان سه‌رهه‌ڵده‌".


دواى لێدوانه‌ هاوبه‌شه‌که‌، به‌شێک له‌و گه‌نجانه‌ هۆکارى به‌شدارى کردنیان بۆ ناو ڕیزه‌کانى گه‌ریلا خسته‌ڕوو.


سه‌ره‌تا یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ وتى: "من گه‌نجێکى باشورى کوردستانم و خه‌ڵکى بنارى قه‌ندیلم، له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى "سه‌رهه‌ڵده‌" که‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ى گه‌نجان و ژنانى گه‌نج ڕاگه‌یه‌ندرا، منیش بڕیارمدا به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ببم و به‌ڵێن ده‌ده‌م تا دوا دڵۆپى خوێنم به‌رگرى له‌ ته‌واوى خاکى کوردستان و ڕێبه‌ر ئاپۆ بکه‌م".

 


وتیشى: "داوام له‌ گه‌نجانى باشورى کوردستان هه‌یه‌ به‌شدارى ڕیزه‌کانى گه‌ریلا ببن، چونکه‌ هه‌ر گه‌ریلا ده‌توانێ خاکى کوردستان بپارێزێت".


گه‌نجێکى دیکه‌ى باشورى کوردستان قسه‌ى کرد و وتى: "من خه‌ڵکى شارى هه‌ولێرم، له‌سه‌ر بانگه‌وازى هه‌ڵمه‌تى "سه‌رهه‌ڵده‌" بڕیارمدا به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ببم و ئامانجى من ئازادکردنى سه‌رۆک ئاپۆ و باشورى کوردستانه‌".

 


ئه‌وه‌شى وت: "داواکارم گه‌نجان به‌شدارى ڕیزه‌کانى گه‌ریلا بکه‌ن و ڕوو له‌ چیاکان بکه‌ن".


هه‌روه‌ها گه‌نجێکى دیکه‌ى باشورى کوردستان باسى له‌وه‌ کرد: "من خه‌ڵکى شارى سلێمانیم، له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى "سه‌رهه‌ڵده‌" بڕیارمدا به‌شدارى ڕیزه‌کانى گه‌ریلا بکه‌م، ئامانجیشم ڕزگارکردنى باشورى کوردستانه‌، بانگه‌وازیم بۆ گه‌نجان ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌شدارى ڕیزه‌کانى گه‌ریلا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ پارێزگارى له‌ خاکى کوردستان بکه‌ین".

 


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ته‌حه‌مولى ئه‌وه‌مان نه‌ما که‌ بازرگانى به‌ خاک و نیشتمانمانه‌وه‌ بکرێت، گه‌لى کورد پێویسته‌ خۆى به‌رگرى له‌ خۆى بکات".

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin