Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە لەبارەی داگیرکارییەکانی سوپای تورکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

2017-12-15 14:52:45



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە بارەی داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە ناوچەی خاکورکی باشوری کوردستانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

ئەمرۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لە سەر ماڵپەری فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بۆ داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستانی ڕاگەیاند، کە لە شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێرپێنجی ئێوارە، سوپای داگیرکەری تورک بە پشتیوانی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانییەوە هێرشی کردە سەر گەلی ڕەش، ئەڤدل کۆڤی، کانیڕەشی سەربە ناوچەی خاکورک، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بۆردومانەکانی سوپای تورک لە شەوی ڕابردووەوە بۆ ئێستا بەردەوامن، سوپای تورک سەربازەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە خاکی باشوری کوردستاندا دانا و ئۆپەراسیۆنی بە مەبەستی داگیرکاری دەستپێکرد، ئۆپەراسیۆن لە گەلی ڕەش، کانی ڕەش، گردی سرۆ و دەوروبەری گوندی بەرمیزەی سەربە سیدەکان دەستیپێکرد و هێشتاش بەردەوامە، ئەگەر زانیارییەک لە بارەی ئەنجامەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە بە دەست بگات بڵاوی دەکەینەوە.

 

لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١١ی مانگ هێزەکانمان لە ناوچەی عادڵبەگی سەربە شەمزینانی جولەمێرگ لە سەر گردی خوەدێ یەکینەیەکی سوپای تورکیایان کردە ئامانجی چالاکییەکیان، گەریلاکانمان تا کاتژمێر ٩:٤٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ بەردەوام بوون، لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییەدا و گورزی گەورەیانی لێدان، لە ئەنجامدا دوو پێگەی سوپای تورک بەتەواوی تێکشکێندران، لەو چالاکییەدا شەش سەربازی تورک کوژران و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی سوپای تورک کەوتە دەستی گەریلاکانمانەوە.

 

د.خ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin