Smiley face
Smiley face
Smiley face

تەڤگەری ئازادیی: ئامادەی كاری هاوبەشین لەگەڵ هەر لایەنێک

2017-12-15 14:55:02



ڕۆژنیوز – بەرهەم لەتیف

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بنەمای بەیەكەوە ژیان‌و ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلان‌ و سەرجەم پێكهاتەكان، هه‌نگاونان بۆ عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ، بە چارەسەری دەبینین، دەشڵێت:"ئامادەی كاری هاوبەشین لەگەڵ هەر لایەنێك كە پەرۆشی ئەو بارودۆخەبن".

 

کاتژمێر ٠٢:٠٠ ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، بەبۆنەی وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە عێراق، کۆنگرەیەکی ڕۆژژنامەنووسی و ئاهەنگێکی لە هۆڵی ئەکواپارک لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، شیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و تیایدا هاتبوو:"لە سەرجەم بوارەكاندا‌ و هەمیشە هەوڵمانداوە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكاندا بە هاوبەشی ڕووبەڕووی ئەو گێژاوە گەورەیەی باشوری كوردستان و عێراق ببینەوە".

 

 

هەروەها، هاتبوو:"لە ئیستادا ‌و لە دوای دەرچووی بڕیای ژمارە 36ی 2015 پەرلەمانی عێراق كە تایبەتە بە پێدانی مۆڵەت‌ بە پارتە سیاسیەكانی عێراق كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكات، وەك تەڤگەری ئازادی سەردانمان كردن ‌و سەرجەم رێكارە یاسایییەكانمان تەواو كرد لەدوای بەدواداچوون لە بەرواری 4 ـ 12 ـ 2017 مۆڵەتی فەرمی درا بە تەڤگەری ئازادی بە ژمارە 139".

 

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتبوو:"هەرچەندە لە رابردوو بەشداربووین لە چارەسەری پرسەكاندا‌و بۆ هەموو كێشە‌و ئاڵۆزییە جۆراوجۆرەكان خاوەنی پرۆژە‌و دەستپێشخەری بووین، لێرە بەدواوەش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیمان زیاتر ده‌بێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا دەتوانین دەستكراوەتر كاروبارەكانمان بەرەو پێشەوە ببەین، ئامادەی كاری هاوبەشین لەگەڵ هەر لایەنێك كە پەرۆشی ئەو بارودۆخەبن".

 

هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، تەڤگەری ئازادیی داوش دەکات:"بۆیە داواكارین لە حكومەتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان پابەند بن بە یاسای كاری پارتە سیاسییەكانەوە، بۆ بەرەو پێشچوونی پرۆسەی دیموكراسی‌و فرە حزبی لە عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە داهاتووشدا بەو پێیەی كە باوەڕمان بە گفتوگۆ‌و دانوستاندن‌و كاری هاوبەش هه‌یەەلە سەجەم بوارەكاندا لەگەڵ كۆی لایەنە سیاسیەكاندا لە عێراق‌و هەرێمی كوردستاندا ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بە گرنگ دەزانین كاری لەسەر بكەین.

 

1 ـ لەسەر بنەمای بەیەكەوە ژیان‌و رێزگرتن لە ئیرادەی گەلان‌و سەرجەم پێكهاتەكان هه‌نگاونان بۆ عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ، بە چارەسەری دەبینین.

 

2 ـ به‌ مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ هه‌موو هێرش و پیلانه‌ ده‌ره‌كیه‌كان بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی دیموكراتی و لۆژیكیانه‌ بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی دانوستان‌و گفتوگۆ رێگای چاره‌سه‌رییه‌.

3 ـ گرتنە بەری رێ‌و شوێنی پێویست بە مەبەستی چارەسەری دیموكراتیانە‌و پێشخستنی رۆحی پێكەوە ژیانی گەلان‌و باوەڕیە جیاوازیەكان لەسەر ئاستی عێراق‌و كوردستان بە تایبەت ناوچە كێشە لەسەرەكان.

 

4 ـ لە پێناو دەستەبەركردنی سیستەمێكی نوێی دیموكراتی-دا، رۆڵی ژن‌و گەنج لە هەموو كایەكاندا بە گرنگ دەبینین.

 

5 ـ  هه‌وڵدان و كاركردن بۆ فەراهەمكردنی ئازادی بیروڕا‌ ، راده‌ربڕین  و مافی رۆژنامه‌وانی و ئاراسته‌كردنی راگه‌یاندن بۆ  به‌كارهێنانی زمانێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌یه‌كه‌و ژیان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.

 

6 ـ  هه‌موو داموو ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ (ئابوری، خزمه‌تگوزاری، ده‌زگائه‌منیه‌كان) بخرێنه‌ خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاهەنگە بە هەڵپەڕکێ و شادی دەربڕین بەردەوامە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin