Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی کامپی پەنابەرانی مەخمور-ی کرد

2017-12-17 17:05:31



ڕۆژنیوز – مەخمور

 

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکان و هاتووچۆ، سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە شارۆچکەی مەخمور کرد.

 

کاتژمێر ٠١:٠٠ ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، سەردانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان کرد لە شارۆچکەی مەخمور.

 

 

لە سەدانەکەدا، شاندەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەگەڵ هەریەکە لە هاوسەرۆکانی شارەوانی کامپەکە، هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی عشتار (ژن) و کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کامپی پەنابەرانی مەخمور کۆبوونەوە.

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، کاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی شاندەکە، ڕایگەیاند:"وەک شاندێکی چوار فراکسیۆنی کوردی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەدانی کامپی پەنابەرانی مەخمور-مان کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە خزمەتگوزارییەکانی کامپەکە".

 

کاوە محەمەد

 

وتیشی:"گوێمان لە داواکاری و کێشەکانی دانیشتووانە کامپەکە گرتووە و بەڵێنمان داوە چارەسەریان بکەین، ئەو پێویستییانە هەموویان پێویستی ژیانین و پێویستە لە ماوەکی کەمدا بۆیان دابین بکرێت".

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قسەیکرد و وتی:"دانیشتووانی کامپی مەخمور، لەکاتی هێرشی وەحشییانەی چەتەکانی داعش بەرخۆدانێکی گەورەیان کرد، بەو تێکۆشانەیان لە هەرێمی کوردستان بوونە نموونە، لە شەڕی دژی چەتەکانی داعش-یشدا، دانیشتووانی ئەم کامپە ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداریشیان دا، بۆیە هاوکاریکردنی ئەم خەڵکە هەم ئەرکێکی نەتەوەیی-مانە و هەمیش مرۆڤایەتی".

 

ئارێز عەبدوڵا

 

لەکۆتاییشدا، شاندەکە لەسەر تەقینەوەکەی ئەم دواییەی کامپی مەخمور، سەرەخۆشییان لە دانیشتووانی کامپەکە کرد.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin