Smiley face
Smiley face
Smiley face

یەكەمین فیستیڤاڵی لاوان لە هەڵەبجە كۆتایی هات.. بەوێنە

2017-12-17 19:05:35



 ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

لە کۆتایی چالاكییەكانی یەكەمین فیستیڤاڵی لاوانی شاری هەڵەبجە، ئاهەنگێكی گۆرانی و میوزیك بۆ هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناجی بۆكانی و پێشانگایەكی هونەری سیرامیك سازكرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە، بە ئاهەنگێكی میوزیك و گۆرانی و پێشانگایەكی هونەری سیرامیك، كۆتایی بە چالاكییەكانی یەكەمین فیستیڤاڵی هونەری و فەرهەنگی لاوانی هەڵەبجە هات.

 

 

مەهاباد جەمال، سەرپەرشتیاری پێشانگای هونەری سیرامیك، بۆ ڕۆژنیوز وتی:"پێشانگای هونەری سیرامیك كە لە ٢٥ پارچە پێکدێت و شێوەی سەر هەر سیرامیكێك گوزارشت لەسەردەمی زەردەشتییەكان دەكات، ئەوەش بە مەبەستی گێڕانەوەی ئەو مێژووەی گەلەكەمان، كە لەو سەردەمە چۆن سوپاسگوزاری خوایان كردووە، هەروەها شێوازی بەرگریكردن لەخۆیان لەكاتی شەڕەكاندا، كە گەلەكەمان هەمیشە بەرگری لەخۆی كردووە بەرامبەر بە دوژمنەكان".

 

 

مەهاباد، وتیشی:"پێم باش بوو گەنجانی هەڵەبجەیش لەم فیستیڤاڵە ئاشنا ببن بەمێژووی دێرینی گەلەكەیان، وەك چۆن پێشتریش لەچەند پێشانگایەكی دیکەدا لە چەند شار و شارۆچکەیەکی تری باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەم كارانەم نمایش كردووە".".

 

هەر چالاکییەکەدا، ئاهەنگێكی میوزیكی لە لایەن گروپی میوزیكی سەنتەری منداڵپارێزی كوردستانەوە بۆ ژنە هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ناجی بۆكانی، بەڕێوەچوو..

 

 

لەكۆتاییشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و هاوكارانی یەكەمین فیستیڤاڵی هونەری و فەرهەنگی لاوانی هەڵەبجە.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin