Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌مڕۆ ڕۆژى جیهانیى کۆچبه‌رانه‌

2017-12-18 09:05:28



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی کۆچبەرانە و سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش له‌ په‌یامێکدا به‌شدارى کۆچبه‌ران له‌ پێشخستنى سه‌رجه‌م بواره‌کاندا له‌ جیهاندا به‌رز ده‌نرخێنێت.

 

١٨ کانونى یه‌که‌مى هه‌موو ساڵێک ڕۆژى جیهانیى کۆچبه‌رانه‌ و بەو بۆنەیەشەوە، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس ، سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌.

 

لە پەیامەکەدا هاتووە:"به‌ڵگه‌کان ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن، که‌ کۆچبه‌ران بوونه‌ مایه‌ى سودى ئابووریى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ک‌لتوریى له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا".

 

سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نیگه‌رانى خۆشى ده‌رده‌بڕێت له‌ باره‌ى ئه‌و هه‌سته‌ دوژمنکارانه‌ى، که‌ له‌ به‌رامبه‌ر له‌ کۆچبه‌ران له‌ جیهاندا بوونى هه‌یه‌.

 

کۆچ به‌ گشتى و کۆچى نایاسایى به‌ تایبه‌تى کۆمه‌ڵگاکانى جیهانى دابه‌شکردووه‌ و له‌لایه‌ک ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ژیانیان له‌ ڕێگه‌ى کۆچى نایاسایى له‌ده‌ستداوه‌ هێشتا ژماره‌یه‌کى به‌رچاوه‌ و له‌لایه‌کى تریشه‌وه‌ ڕێوشوێنه‌کانى زۆربه‌ى ووڵاتان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مافه‌کانى کۆچبه‌ران داناڕێژرێن.

 

یه‌کێتى ئه‌وروپا تا ئێستا نه‌گه‌شتووه‌ به‌ ڕێککه‌وتنێک له‌باره‌ى په‌نابه‌ر و کۆچبه‌رانه‌وه‌، که‌ له‌ به‌ر ڕۆشنایى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى په‌نابه‌راندا داڕێژرا بێت و ئیداره‌ى ئێستاى ئه‌مریکاش له‌ هه‌وڵى که‌مکردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانن بۆ نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه‌ى، که‌ پێشتر له‌ سه‌رده‌مى باراک ئۆبامادا وه‌رده‌گیران و ئوسترالیاش به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى کۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ بۆ ئه‌و وڵاته‌ى که‌ لێوه‌ى هاتوون.

 

یادکردنه‌وه‌ى ڕۆژى جیهانى کۆچبه‌ران له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ژماره‌ى ئه‌و کۆچبه‌ره‌ نایاساییانه‌ى که‌ له‌ جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌  له‌ ساڵى 2017 دا گه‌شتۆته‌ پێنج هه‌زار و 323 که‌س که‌ زۆربه‌یان له‌ ئاوه‌کانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 295 که‌سیشیان له‌ ناوچه‌کانى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin